Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 08:28

حەشدی شەعبی تێکەڵکردنیان لە ڕیزی هێزەکانی عێراق رەتدەکەنەوە

زیاتر لە 60 گرووپی میلیشیا لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی هەن
حەشدی شەعبی تێكەڵكردنیان لە ڕیزی هێزەكانی عێراق رەتدەكەنەوە
کوردستان TV
100%

بەپێی هه‌واڵێكي رۆژنامه‌ي (العربي الجديد) لە بەغداوە كە عادل عەبدولمەهدی  سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكەی هەفتەی ڕابردووی تایبەت بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و تێكەڵكردنیان لە ڕیزی هێزەكانی عێراق، هەر یەك لە فالح فەیاز و ئەبومەهدی موهەندیسی ڕاسپاردووە، بەڵام بە گوێرەی بە دواداچوونەكان بەشێكی میلیشیاكان ئەو بڕیارەیان ڕەت كردۆتەوە و سوورن لەسەر مانەوەیان وەك هێزێكی سەربەخۆ.

زیاتر لە 60 گرووپی میلیشیا لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی هەن، بەڵام تا ئێستا نزیكەی 10 گرووپی میلیشیا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، كە ئەوانەیش سەر بە نەجەف و كەربەلان و بریتین لە سەرایای سەلام و فیرقەی عەباس و جوندی مەرجەعیەت، حەرەكەی شەعبانییە، موجاهیدانی ئەهوار، كەتیبەكانی تەیاری رسالی، كەتیبەكانی ئەهلی عێراق، بەڵام زۆرینەی گرووپەكانی دیكە ڕەتیان كردۆتەوە.

 بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ  میلیشیاكانی سەر بە ئێران یان ئەوانەی پێش هاتنی داعش بۆ عێراق بوونیان هەبووە، بە تەواوی ئەو بڕیارەیان ڕەت كردۆتەوە و ئامادەنین چەكی قوڕس ڕادەستی حكوومەت بكەنەوە و تێكەڵی هێزەكانی دیكەی عێراق بن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.