له یاریی كۆتایی جامی جیهانیی 2019ی تۆپی پێی ئافره‌تاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
جامه‌كه كه هه‌شته‌مین جاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا، تێیدا هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا ململانێی نازناوه‌كه‌یان كرد.
نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و له نیوه‌ی دووه‌م و خوله‌كی 61ه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی مێگان ئانا راپینۆیه‌وه گۆڵی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 69یه‌مدا له‌ڕێگه‌ی رۆس لاڤێله‌وه گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه یارییه‌كه كۆتاییهات.
به‌م جۆره هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا دوای ساڵانی 1991، 1999 و 2015، بۆ جاری چواره‌م نازناوی جامی جیهانیی تۆپی پێی ژنانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌درێژایی جامه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا توانیی حه‌وت یاری بباته‌وه و26 گۆڵ تۆمار بكات و ته‌نها سێ گۆڵی لێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.