په‌رله‌مانی كوردستان له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/7/10 مه‌سرور مه‌سعود بارزانی متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێت وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌بڕیاری ژماره (7)ی ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزهندكراو به‌فه‌رمانی ژماره (1)ی ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.
به‌رنامه‌ی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (13)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (13)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/7/10 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م:
1 - متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌بڕیاری ژماره (7)ی ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزهندكراو به‌فه‌رمانی ژماره (1)ی ساڵی 2019ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.
2 - خوێندنه‌وه‌ی ناوی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ی ماده‌ی (په‌نجاو شه‌ش) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ی (6) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.