كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/7/8، دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ئه‌مرۆ بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.، هه‌روه‌ها كۆنووسی دانیشتنی پێشوو و ناوى ئه‌ندامانى ئاماده‌نه‌بوو و مۆڵه‌تپێدراویش خوێندرایه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر د.ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خستنه‌رووی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى هه‌ردوو لیژنه‌كه دوای داڕشتنه‌وه‌ى به ره‌چاوكردنی سه‌رنج و پێشنیازی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، سه‌باره‌ت به مادده‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاساكه سێ پێشنیاز هه‌بوون و هه‌رسێكییان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و ره‌تكرانه‌وه‌و دواتریش ماده‌كه وه‌ك خۆی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و تیایدا ئه‌وه جێگیر كرا كه هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌ناو ئه‌نجوومه‌ن یاخود له‌ده‌ره‌وی ئه‌نجوومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت.
ماده‌ی دووه‌میش پێشنیازێكی نوێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌و پێشكه‌ش كرابوو، ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو ماده‌كه وه‌ك خۆی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و به‌پێی هه‌مواری یاساكه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان تا هه‌ڵبژاردنی خولێكی نوێى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
ماده‌كانی سێیه‌م تا پێنجه‌م تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و هه‌ردوو ماده‌ی سێیه‌م و چواره‌م به‌كۆی ده‌نگ و مادده‌ی پێنجه‌م به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران، هۆكاره‌كانی ده‌رچوواننیش دوای داڕشتنه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتریش كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌رچوواندنی ئه‌و هه‌مواره‌و به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هات.
له‌كۆتادا راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، كه مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و به‌رده‌وامبوونیان له پیاده‌كردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزراییه‌كان به هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.