ن/ د.فازڵ جاف
یه‌كه‌م جار بوو بڕۆم بۆ شانۆی (كۆمیدییه‌كان)كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری پیته‌ر بورگ، ده‌مویست یه‌كێك له نمایشه‌كانی ئه‌و شانۆ گرینگه ببینم. وه‌ك له بیرم بێت شانۆنامه‌كه له چیرۆكێكی نووسه‌ری به‌ناوبانگی ڕووسییه‌وه لێرمه‌نتۆڤ، ئاماده كرابوو، پێشتر هه‌مان شانۆمامهم له شانۆییه‌كی دیكه‌دا بینی بوو، پێم خۆش بوو بزانم چۆن دوو دراماتۆرگی جیاواز هه‌مان چیرۆك دراماتیزه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دیدگا و جیهانبینی دوو ده‌رهێنه‌ری به‌توانای ڕووس، له به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆمانێكی لێرمهنتۆڤدا، چۆنن.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له یه‌كێك له شانۆكانی شاری پیته‌ربورگ( زا چۆرنۆی ڕێچكۆی)دا خه‌ریكی ده‌رهێنانی شانۆنامه‌ی( یاری به‌ئاگر)ی نووسه‌ری سوێدی ئۆگست ستریندبێرگ بووم، ڕۆژێك له ڕۆژنامه‌دا خوێندمه‌وه: ئه‌م ئێواره‌یه نمایشی یه‌كه‌م ( پریمێیر)ی شانۆنامه‌كه‌ی لێرمهنتۆڤه، پریمێیر واته نمایشی یه‌كه‌م.
له كاتی پشوودا تكام له یاریده‌دری ده‌رهێنه‌ر كرد، كه كیژۆڵه‌یه‌كی ڕووس بوو، پێوه‌ندی به شانۆی كۆمیدییه‌كان بكات و بۆ ڕۆژانی داهاتوو بلیتێكم بۆ دابین بكات. پاش مه‌شق و پرۆڤه‌كان، ئاگاداری كردمه‌وه، كه دوو بلیتیان بۆ نمایشی ئه‌و ئێواره‌یه بۆ ته‌رخان كردووم. پێم سه‌یر بوو! پرسیارم كرد: چۆن ئاوا به‌ئاسانی بلیتیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردم، به‌تایبه‌تی بۆ پرێمێیریش! بلیتێكیش نا، دوو بلیت، گوتی پێم ڕا گه‌یاندن كه تۆ میوانێكی تایبه‌تیت.
دوو بلیت بۆ پرێمێیر!
گوتم: بۆچی دوو بلیت؟
گوتی: ئیتیكێتی پریمێیر وا ده‌خوازێت، كه‌س به‌ته‌نیا بۆ پریمێیر ناڕوات، بلیتێكیان بۆ خۆت، ئه‌وه‌ی تریان بۆ هاوڕێیه‌كت كه خۆت داوه‌تی بكهییت.
من ته‌نیا بووم، كه‌سم له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، بیرم كرده‌وه، شیاوترین كه‌س ئه‌م بلیته‌ی پێ ببه‌خشم، هه‌ر یاریدهدهركهم بوو، ئه‌و كیژۆڵه ڕووسه خانومانه، كه سه‌ره‌ڕای جوانییه‌كه‌ی بۆ ته‌مه‌نی خۆی ڕۆشنبیرێكی ته‌واو بوو:
-ئاره‌زووت لێیه ئه‌م ئێواره‌یه پێكه‌وه بڕۆین بۆ ته‌ماشای نمایشه‌كه‌ی لێرمه‌نتۆڤ؟
-بۆ ئه‌گه‌ریی وا هه‌یه؟
-بێگومان! من ته‌نیا خۆمم، ئه‌گه‌ر پێت خۆش بیت هاوڕێم بیت، ده‌عوه‌تت ده‌كه‌م.
-زۆرم پێخۆشه. كه‌واته پاش پرۆڤه‌كان چاوه‌ڕێت ده‌بم.
كه چوینه ناو هۆڵی شانۆی كۆمیدییه‌كان، كه هۆڵێكی تابلێی پانه، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه‌بوو كه له پێشی پێشه‌وه، واته له ناوه‌ڕاستی ڕیزی یه‌كه‌مدا، دوو جێگه‌كه‌یان بۆ ته‌رخان كردبووین.
هه‌ركه ده‌رهێنه‌ری شانۆنامه‌كه به‌ده‌ركه‌وت، بنیهران به چه‌پڵه‌یه‌كی گه‌رمه‌وه پێشوازیان لێ كرد، وتاره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێكرد:
به‌ر له هه‌موو شتێك به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی ڕیژیسۆر فازڵ جاف ده‌كه‌ین، كه ئاماده‌ی نمایشه‌كه‌مان بووه. ئه‌مجا دابه‌زییه خواره،له پێش خه‌ڵكه‌كه ده‌ستی درێژ كرد و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵم كرد،خه‌ڵكه‌كه دایان له چه‌پڵه. پاشان چووه سه‌ر شانۆكه قسه‌كانی ته‌واو كرد.
له‌ڕاستید من تووشی شۆك بووم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌و بهخێرهاتنهم نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌وه‌بوو ئه‌و ده‌رهێنه‌ره چۆن ده‌یناسیم.
له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا هه‌ردوو ده‌عوه‌ت كراین بۆ خوان و ئاهه‌نگی پریمێیر، كه له‌لای ڕووسه‌كان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته و ڕێی و ڕه‌سم و ئێتیكێتی خۆی هه‌یه، ئه‌و شه‌وه تا دره‌نگێك له‌وێ ماینه‌وه یاریدهدهركهم گوتی: شانازی بوو بۆ من ئه‌م نمایشه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا بینی.
مانگی ڕابووردوو بانگێشت كرام بۆ بینینی نمایشی ماكبێس، كه به‌شی سینه‌ما و شانۆی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان له هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد، ده‌رهێنه‌ری نمایشه‌كه، مامۆستا ڕه‌زا عوسمان، وه‌كوو ڕێزلێنانێك، له‌ناو بینه‌راندا به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی كردم، به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من پێشتر ڕاگری ئه‌و كۆلیجه بووم، هه‌روا بۆ چه‌ند ساڵێكیش مامۆستای ده‌رهێنانی شانۆیی بووم له‌وێ. به‌رانبه‌ر به‌م به‌خێرهاتنه، له‌لایه‌ن چه‌ند شانۆكارێكهوه ڕه‌خنه‌یه‌كی تووندی لێ گیرا، به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌م ڕه‌فتاره دووره له ئێتیكێتی شانۆوه، گوایه نابێت كه‌سێك به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتن بكرێت.
له ساڵی 1977ئه‌و ده‌مه‌ی كه تیپی پێشه‌ڕه‌و نمایشێكی له ده‌رهێنانی ڕه‌وانشاد عوسمان چێوار پێشكه‌ش ده‌كرد، هاوینی ئه‌و ساڵه من و به‌هه‌شتی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك، به‌تایبه‌تی بۆ بینینی ئه‌و نمایشه، له كه‌ركووكه‌وه ڕۆیشتین بۆ سلێمانی، به‌په‌له گه‌یشتنه هۆڵی شانۆی خالیدیه، نمایشه‌كه ئه‌وه‌نده نه‌بوو ده‌ستی پێكرد بوو، له دیمه‌نی یه‌كه‌مدا ڕه‌وانشاد كه‌مال سابیر، كه ڕۆڵی حیكایه‌تخوانی ده‌بینی، ڕووی ده‌می له بینه‌ران كرد و پوخته‌ی شانۆنامه‌كه‌ی ده‌گێرایه‌وه، نازانم چۆن له‌ناو بینه‌راندا هه‌ستی به بوونی ئێمه كرد، هه‌ر به‌ده‌م گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان، گوتی: به‌خێرهاتنی گه‌رمی كاك فازڵ و كاك جیهاد ده‌كه‌م. دیاره ئه‌و ده‌م باو باوی شێوازی برێخت بوو، كه ئه‌كته‌ر به‌ئاسانی ڕووی ده‌می له بینه‌ران ده‌كرد. كه‌مال سابیر به‌خێرهاتنی ئێمه‌ی به‌و شێوازه وه‌كوو ته‌كنیكێكی شانۆی برێخت قۆزته‌وه. زۆر سه‌یره، ئه‌و سه‌رده‌مه كه سیڤیی هونه‌ریم به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ سیڤیی ئێستامدا زۆر هه‌ژار بوو، كه‌س ڕه‌خنه‌ی له به‌هه‌شتی كه‌مال سابیر نه‌گرت، به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنیان لێ كردین.
یه‌كێك له نه‌ریته‌كانی شانۆ له جیهاندا ئه‌وه‌یه كه ده‌رهێنه‌ر به‌ناوی خۆی یان به‌ناوی تیپه‌كه‌وه، بۆی هه‌یه و ده‌كرێت به‌خێرهاتنی كه‌سێك بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێی وا بێت، ئه‌و كه‌سه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له شانۆدا هه‌یه، یان خاوه‌نی ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئه‌م شێوازه له شانۆدا له زۆر شوێنی جیهاندا نمایش كراوه، ئه‌مه خۆی له خۆیدا كێشه نییه بۆ شانۆی كوردی، شانۆی كوردی كێشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تری زۆره، ئه‌گه‌ر نیازی پاك و نیهادی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بێت، ده‌بێت كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت.
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.