زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئاگری خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی هوانه و ژاڵه و تانجه‌رۆ و ده‌وروبه‌ری بێزار كردووه .
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكیدا هاتووه، دروستبوونی ئەو دووكەڵە سپیەی لە ناوچەی تانجەرۆ سلێمانی دەبینرێت لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەندین مەتر خۆڵ و خاشاكە، دەشڵێت: ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئاگر نییە، بەڵكو گەرمبوونی ماددەی پلاستیكە لە چینەكانی ژێرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا باس لەو دووكەڵە سپیە دەكات، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دەبینرێت و دەشڵێت: لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی چەندین مەتر خۆڵ و خاشاكە، كە وەك شاخێكی لێهاتووە، گەرچی لەیەكەم ڕۆژەوە تیمەكانمان ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە، بەڵام دووكەڵێكی سپی لە قوڵایی زیاتر لە 10 مەتر لە ژێر خۆڵ و خاشاكەكەوە دروست بووە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئاگر نییە، بەڵكو گەرمبوونی ماددەی پلاستیكە لە چینەكانی ژێرەوە، بەردەوام تیمەكانمانەوە ڕۆژانە لە هەوڵی نەهێشتنی ئەوكێشەیەدان، بەهیچ جۆرێك لەلایەن ئێمەوە پشتگوێ نەخراوە و كارمەندانمان لە ئەركی خۆیان كەمتەرخەم نەبوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە، وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی چاودێری ئه‌و دووكهڵهمان كردووه و پێویسته هاووڵاتییانی ئه‌و سنوره‌كه زۆر ئاگاداربن، له‌م سنووره دووركه‌ونه‌وه.
شایه‌نی باسه دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش داد‌و بێدادیانە لەوەی قەدەری ئەوان بۆ دەبێت هەڵمژینی ئەو دوكەڵ و بۆن و بەرامە ناخۆشە بێت كە بووەتە دەردەسەری بۆیان و تووشی جۆرەها نەخۆشی كردوون چونكه دوكه‌ڵه‌كه‌ی ژه‌هراوییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.