Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 07:10

به‌وێنه‌ .... لە ڕوداوێکی ھاتوچۆدا 3 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2 دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ،  لەئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ لەناو ناحیەی بازیان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش بریندار بون.

 پۆلیس ده‌شڵێت پاش گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران و تەرمەکانیش گەیەندرانە پزیشکی دادوەریی سلێمانی.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

11111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.