به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له نزیك گوندی سه‌ید خه‌لیلی سه‌ر به ناحیه‌ی ڕزگاری ئاگاداركراینه‌وه له‌بونی ته‌رمێك، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری و مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتی تاوان گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه نادیاره و به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه و چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكیه بۆئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه و هۆكاری كوشتن یاخود گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و مێردمنداڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.