مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى، ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌خنه‌ى له حكوومه‌تى عێراق گرت له كاتى پێشكه‌شكردنى وتارێك له كۆنفرانسى یه‌كێتى كریسیانهكان بۆ وڵاتى ئیسرائیل له واشنتۆنى پایته‌ختى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو له ژێر ناونێشانى " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئیسرائیل: دۆستایهتێیك بۆ ئازادى ".
پۆمپیۆ له وتاره‌كه‌یدا گوتى: كریستیانه‌كان و كه‌مینه‌ى ئاینى له هه‌ندیك وڵات له ڕۆژئاواى ناوه‌راست ژیانیان پارێزراو نه‌بووه و له عێراق كریستیانه‌كان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه له هه‌ندێك شوێن به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن به تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى داعشى لێبوون.
پۆمپیۆ له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، حكوومه‌تى عێراق له دواى ساڵى 2003، نه‌یتوانى ژیانى كریستیانه‌كان له داعش بپارێزێت، بو نموونه پێشتر ملیۆنیك و پێنچ سه‌د هه‌زار كریستسانى له عێراق ده‌ژیان، ئێستا به داخه‌وه كه‌مبوونه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ى 250 هه‌زار كه‌س، عێراق نه‌یتوانى ژیانیان بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌وڵى داوه نه‌ك له عێراق، به‌ڵكو له هه‌ر شوێنێك كریستیانه‌كان و كه‌مینه‌ى ئایینى له ژێر هه‌ره‌شه بن ژیانیان بپارێزێت.
جێى ئاماژه پێدانه له ساڵى 2014، هاتنى داعش بۆ عێراق به پله‌ى یه‌كه‌م كریستیانه‌كان و كه‌مینه‌كان بوونه قوربانى و سه‌ره‌ڕاى كوژرانى هه‌ندێكیان، ژماره‌یه‌كى زۆرشیان ئاواره‌ى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.