به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی هه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه مۆڵه‌تی شۆفێریان له هاتووچۆی سلێمانی ده‌رهێناوه و ئێستاش مۆڵه‌ته‌كانیان به‌سه‌رچووه خسته ڕوو.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه خاوه‌ن مۆڵه‌ت ده‌توانێت مانگێك پێش به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی.
هه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به پێی ئاگادارییه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی بریتین له:
- نوێكردنه‌وه‌ی پشكنینی چاو پێش سه‌ردانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ.
- پێویسته له‌كاتی سه‌ردانیكردن ئه‌م پێداویستییانه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت: (ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری، یان كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری (ڕه‌سه‌نه‌كان و كۆپیی ڕه‌نگاوڕه‌نگ)، پشكنینی چاو و دوو وێنه. هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته كۆنه‌كه‌ی)
- نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت: 40 هه‌زار دینار.
- سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ت: 15 هه‌زار دینار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.