به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه كه‌سێك به ناوی ( د . و) ته‌مه‌ن 32 ساڵ به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرا و پاش هه‌واڵه‌كردنی بۆ به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین له ڕانیه و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و دانی ناوه به‌وه‌ی كه مادده‌ی (هۆشبه‌ر)ی به‌كارهێناوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دواتر و به بڕیاری دادوه‌ر له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا، له ئێستادا به مادده‌ی 446 له یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێی ماده‌ی 14 له یاسایی سزادانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.