بریاره سبه‌ى چوارشه‌ممه یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانى سعوودیه به‌رێ ده‌كه‌وێت و له‌م باره‌وه گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئاسانكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزەی حاجیان كراوە و یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە سبەینێ چوارشەممە 2019.7.10 دەبێت.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان له رۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 2019/7/10 به‌رێده‌كه‌وێت و تاكو به‌روارى 15\7\2019 ده‌خایه‌نێت.
ڕوونیشی كردەوە" ئەمساڵ زیاتر لە 7 هەزار حاجی گەشت بۆ سعودییە دەكەن و 6 هەزار و 200 حاجی بە حەجی ئاسایی دەڕۆن، بەڵام 802 حاجی بە بڕی شەش هەزار و 300 دۆلار گەشت دەكەن .
بەپێی زانیارییەکان یەکەم گەشتی کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ سعوودیە لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە کاتژمێر 3:30 خولەک دەبێت کە 376 حاجی بەرەو شاری مەدینە لە سعوودیە بەڕێ دەکەون و هەمان ڕۆژ کاتژمێر 08:11 خولەکی شەو لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، 188 حاجی بەرەو مەدینە بەڕێ دەکەون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.