بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگهیاند" داوای بڕی دوو ملیۆن دینارمان بۆ هەر منداڵێکی رزگاربووی دەستی داعش کردووە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش رەزامەندی لەسەر داوە.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتا و زانیارییەکی لەبارەی کوردە رفێندراوەکانی دەستی داعش داوەتە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکیان پێبدرێت، پێش ماوەیەک رەزامەندی لەسەر پێدانی دوو ملیۆن دینار بە هەر کچ و ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش درا.
لەبارەی پێدانی بڕە پارەیەکیش بە منداڵانی رزگاربووی دەستی داعش گوتی" بەر لە چەند رۆژێک لە سەردانێکمدا بۆ کەربەلا و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومی، داوامانکرد ئەو دوو ملیۆنە منداڵانیش بگرێتەوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش بەڵێنی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی داوه.
حوسێن قائیدی گوتیشی:" تاوەکو ئێستا قۆناخێکی پێدانی پارە بە رزگاربووان تەواوبووە، لەم چەند رۆژەش قۆناخی دووەم دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێ لە قۆناخی سێیەمدا منداڵانی رزگاربووش سوودمەندبن لەو پارەیە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.