دوای ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتی 5/7/2019 هاووڵاتیه‌كی ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك سه‌ربه قه‌زای خه‌بات به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رووی له رووباری زێی گه‌وره كردبوو و له ئه‌نجامدا خنكابوو.
دوای گه‌رانی به‌رده‌وامی تیمیه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌بات، توانرا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ته‌رمی هاووڵاتیه‌كه له نزیك پرۆژه‌ی ئاودێری خه‌بات بدۆزرێته‌وه‌و دواتر ته‌رمی ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادی شاری هه‌ولێر.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له شه‌ش مانگی رابردوودا 11 هاووڵاتی له نێو زێی گه‌وره‌دا خنكاون و تاكو ئێستا 10 ته‌رم راده‌ستی خێزانه‌كانیان كراوه‌ته‌وه، ته‌رمی یه‌كێكیش نزیكه‌ی مانگێكه له ژێر ئاودا ماوه‌ته‌وه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، تیمی ژێری ئاوی خه‌باتیش ده‌ڵێن" به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ران به دوای ته‌رمه‌كه‌دا، تاكو ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزینه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌ینه‌وه.
په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له خه‌بات/ سالار نامق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.