Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:54

ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل کارئاسانی بۆ حاجیانی عیراق و هەرێم ده‌کات

دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایل بە ناوی (الحاج العراقی) راگه‌یه‌ندرا
کوردستان TV
#7
100%


دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایل بە ناوی (الحاج العراقی) راگه‌یاند.

حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژەی فەرمی دەستەی حەج و عومرەی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووه‌ لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیان بەرانبەر بە میوانانی ڕەحمان، دەستەی حەج و عومرە پێداگرە لەسەر پەرەپێدان و جێبەجێكردنی پڕۆژە تەكنیكییەكان، كە هاوشانە لەگەڵ كاروانی پێشكەوتن و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان دەكرێن.

دەستەكەیان ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایلی بەناوی (الحاج العراقی) دروستكردووە، كە كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێویست پێشكەش بە حاجیان دەكات لەكاتی گەشتەكەیان بۆ مەككە و مەدینەی پیرۆز، كە هەموو زانیاری و ڕێنمایی و هۆشیارییەك لەخۆدەگرێت و لایەنی پێكگەیشتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان دەستەكە و كادرەكانی و حاجیانی عیراق لەخۆدەگرێت.

وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عیراق ده‌شڵێت: ئەپڵیكەیشنەكە خزمەتگوزاری زۆر گرنگ پێشكەش بە حاجیان دەكات، دەركەوتووترین ئەو خزمەتگوزاریانەش، زانینی پێدانی ڤیزەیە لەكاتی دەرچوونی، نەخشەی سنوری شەرعی بۆ ڕێوڕەسمە پیرۆزەكان، شوێنی نیشتەجێی حاجیان لە مەدینە و مەككەی پیرۆز و شیكردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی كار و ئەركەكانی حەج و عومرە و وردەكارییەكانی تر.

بۆ دابه‌رزاندی له‌سه‌ر مۆبایل ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.alkafeel.alhaj&fbclid=IwAR2xRP6HlWMtAHGUndtP2TpyUvdNARC1PQpi1y1XTcvdZ9_G5Tw1alUeNF0

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.