دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019 سوپای پاسداران له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه پیشه‌ی شوانه له گوندێكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له بناری قه‌ندیل ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له پشده‌ر پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ شوانێك به ناوی " لوقمان حاجی نه‌بی دووگۆمانی" له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌یدا له كوێستانی كه‌وگه‌ز له‌پشت گونده‌كانی قڕناقه و پشت ئاشان له بناری قه‌ندیل له‌سنوری پشده‌ر ده‌ستگیر كرا و دوای ده‌ستگیركردنیشی ڕه‌وانه‌ی خانێ ده‌كرێت و تا ئێستاش ئازاد نه‌كراوه.
جێی ئاماژه پێدانه ساڵانه مهڕهدارهكانی پشده‌ر به‌تایبه‌تی مه‌ڕداره‌كانی بناری قه‌ندیل له‌م وه‌رزه‌دا بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان ڕوو ده‌كه‌نه هه‌وار و كوێستانه‌كان، به‌ڵام چه‌ندین ساڵه به‌هۆی دروستكردنی بنكه‌كانی سه‌ربازی ئێران له‌و سنورانه، مه‌ڕداره‌كان به‌ده‌وام توشی هه‌ڕه‌شه و ته‌قه‌كردن و كوشتن ده‌بنه‌وه و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران زۆرێك له هه‌وار و كوێستانه‌كانیان لێ قه‌ده‌خه‌كراوه و توشی گرفت و ئاریشه‌ی زۆربوون.
جیا له‌وانه‌ش به هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بناری قه‌ندیل ته‌واوی ناوچه‌كه بۆته مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانێی نێوان په‌كه‌كه و توكیا و به‌رده‌وام له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆردوومان ده‌كرێت.
به پێی قسه‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ش ژیان و گوزه‌رانی گوند نیشنان و مه‌ڕداران له‌و سنوڕه تێك چووه، ناوچه‌كه رووی لهچۆڵ بوونی ته‌واوه و زۆریش له هاولاتیانی ئه‌و بناره شه‌هید و بریندار بوون.
په‌یامنێر/ فازڵ عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.