ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 10 ى 7 ى 2019 ، كاتژمێر 11 ى پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 10 ى 7 ى 2019 كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت ، متمانه به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت
له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و و جێگرەكەی و وەزیرەكان له‌كابینه‌ى نۆیه‌م سوێندی یاسایی دەخۆن.
لهراگهیاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ رایدهگهێنێت به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (13)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/7/10 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م:
1 - متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌بڕیارى ژماره (7)ى ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزهندكراو به‌فه‌رمانى ژماره (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.
2 - خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له یاسای ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: سوێندخواردنی سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراو بۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:
1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی - سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
3- فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا - وەزیری داد
4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا - وەزیری کاروباری پێشمەرگە
5- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری
7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی
8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە
9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار
11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
12- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان
13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
14- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان
15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
18- ئان‌و جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
20- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا
21- خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم
22- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم
23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم
گرنگترین وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
- مه‌سرور مەسعود مسته‌فا بارزانی، له 2/ 3/1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه.
- له هاوینی ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و له ریزی شۆڕشی گوڵان ده‌ستی به‌خه‌باتی چه‌كداری كردووه.
- ساڵی 1988 به‌شداری مه‌یدانیی داستانی به‌نێوبانگی "خواكوڕك"ی كردووه له دژی سوپای رژێمی دیكتاتۆری بەعس.
- ساڵی 1991 له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستاندا كردووه.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كورد ژیانی منداڵی خۆی له ئاواره‌یی به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی له ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
- ساڵی 1992 بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له زمانی ئینگلیزی رووی له له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی به‌ریتانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی.
- دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشنتۆن دی سی(1993- 1997 )ده‌ستی به خوێندن كردووه‌و به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسی له زانستە سیاسیەکان به‌ده‌ستهێناوه.
- پاشان له هه‌مان زانكۆدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامه‌ی ماجستێر لەبواری ئاشتی و چارەسەری ناكۆكییه‌كان خوێندوویەتی.
- ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداری له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مەکتەبی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
- ساڵی 2005 له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی خه‌بات و پره‌نسیپه‌كانی مسته‌فا بارزانی له ژیاندا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند، وه‌ك ده‌زگاییه‌كی مرۆیی خێرخوازی قازانج نه‌ویست بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و هاوكاری به ئاوارە و په‌نابه‌ران و كه‌سانی خۆجێیی، كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
- له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو دووبارە به ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
- به فه‌رمانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره ( 68 ) له 30/4/ 2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
- له دوای ئابی 2014دا له بهربهرچدانهوه و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان پێکهێناوە، كه ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆڵێکی کاریگەری لە ئاڕاستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو. خودی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بەشێوەیەکی مەیدانی لەبەرەکانی جەنگ ئامادەبوو و بەشداری لە سەرپەرشتکردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
- دامەزرێنەر و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
- 3/ 12/2018 لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەربژێر کرا.
- 11/ 6/2019 وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی گشتی 30/9/2018 لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناوی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا و لە دەنگدانێکی راستەوخۆدا بە دەنگی (89) پەرلەمانتار لە ئامادەبوونی (97) پەرلەمانتار بووە بەربژێر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- 12/ 6/2019 بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە( 1ی ساڵی 2019) لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردرا.
- خێزانداره و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه بەناوەکانی( یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران)
- شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات.
- لە بواری هونەری و وەرزشی شارەزایی لە شێوەکاری و ئەسپ سواری و مەلەوانی هەیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.