Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 10:02

هاوپه‌یمانان: زیاتر پاڵپشت و هاوکارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ده‌بین له‌ بوارى مه‌شق و زانیارى سه‌ربازى

كۆبوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ له ‌دیوانى وه‌زاره‌ت ، به ‌سه‌رپه‌رشتى لیوا عه‌بدوڵا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌شقى سه‌ربازى و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانى بنكه‌كانى مه‌شق ، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له ‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه ‌، به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌شقى سه‌ربازى پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كار و به‌رنامه‌ى مه‌شق و ئاماده‌ سازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی‌ باس كرد، پاشان خاڵه‌كانى سه‌ركه‌وتنى مه‌شق و ئه‌رك و مافه‌كانى فه‌رمانده‌و به‌شداربوانى هه‌ر بنكه‌یه‌كى مه‌شقى خسته‌ڕوو ، داواشى كرد هاوپه‌یمانان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هاوكارى و پاڵپشتیه‌ لۆجیستى و ئیدارییه‌كانیان.


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا  نوێنه‌رى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان پلان و به‌رنامه‌كانى خۆیان له ‌بوارى مه‌شق و راهێنان بۆ داهاتوو خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد له ‌ئاینده‌دا مه‌به‌ستیانه‌ زیاتر پاڵپشت و هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌بن له‌ بوارى مه‌شق و زانیارى سه‌ربازى.

له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى مه‌شق و زانیارى سه‌ربازى كرده‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له ‌بوارى مه‌شق به‌ پێویست و گرنگ زانى بۆ قۆناغى داهاتوو.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.