راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بلاۆی كرده‌وه ، بەمەبەستی تاووتوێکردنی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه پێشکەشکراوە، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەکە کۆبووەنه‌وه به‌رێوه‌چوو
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان تاووتوێکرا کەخۆی لە حەوت بڕگه و هۆیەکانی دەرچوواندن دەبینێتەوە و بڕیار وایە ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌ى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دواتر په‌سند بكرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.