ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2019 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره 13ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی نوێی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به متمانه‌دان به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت گرێدا.
له دانیشتنه‌كه‌دا دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سهرۆكوهریرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و تێكۆشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خۆراگریی گه‌له‌كه‌مان، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بوو.
هه‌روه‌ها دوای ستایشی هاوڵاتیانی كوردستان سه‌رۆكوه‌زیرانی متمانه پێدراو ڕایگه‌یاند: له‌مرۆژه‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌م كه به ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابیان گیانی به‌رگری و خۆراگری له هه‌رێمدا به‌رز و به‌هێز ماوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانیومانه له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كان بگرین و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر خواستی ناحه‌زان سه‌رخه‌ین.
له وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كاری سه‌ره‌كیمان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ده‌بێت.
ده‌قی وتاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان،
به‌ڕیزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان،
"خۆم به خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل هاوكارانم له‌به‌رده‌م ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڕیزه، كه ده‌ستكه‌وتی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مانه، متمانه‌مان پێ به‌خشرا وسوێندی یاساییمان خوارد.
ئه‌مڕۆ له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و تێكۆشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خۆراگریی گه‌له‌كه‌مان، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بوو، كه به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیراده‌ی سیاسیی هێزه كوردستانییهكانمانه، له پابه‌ندبوون به پرۆسه‌ی دیموكراسیی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات.
لێره‌دا به پێوستی ده‌زانم ستایشی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌م, كه له 30/9/2018 له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا به‌شداربوون و ده‌نگیان دا‌و و سوپاسیان ده‌كه‌ین كه له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هێزه‌سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵمان پشوودرێژ بوون .
له‌مرۆژه‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌م كه به ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابیان گیانی به‌رگری و خۆراگری له هه‌رێمدا به‌رز و به‌هێز ماوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانیومانه له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كان بگرین و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر خواستی ناحه‌زان سه‌رخه‌ین.
هه‌ر لێره‌دا سوپاس و رێزم ئاراسته‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م، به تایبه‌ت برای به‌ریزم كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، كه له رۆژه سه‌خته‌كانی ڕابردوودا له خزمه‌تی هاوڵاتیان و نیشتمان به‌رده‌وام بوون و ده‌سكه‌وتی به‌رچاویان بۆ خزمه‌ت و گوزه‌رانی هاوڵاتیان هه‌بووه.
به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وسه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سوپاسی ئێوه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كه‌م، كه متمانه‌تان به خۆم و جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران و وه‌زیره به‌رێزه‌كانی هاوكارم به‌خشی. بێگومان به هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاست ئه‌م متمانه‌یه بین.
پلان و ئامانجه‌كانمان بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كار رێكخستووه، كه نه‌خشه‌رێگای سه‌ره‌كی و گشتیمان ده‌بێت له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك بڕگه‌ی دووه‌می وتاره‌كه‌م ده‌یخه‌مه ڕوو.
به‌ڕیزان، زۆربه‌ی حیزب و لایهنهكانهكانی به‌شداربووی ئه‌م كابینه‌یه له ماوه‌كانی ڕابردوودا به دروشم و وتاری جۆراوجۆر، باسیان له پێویستیی خزمه‌تێكی باشتری هاوڵاتیان كردووه، هیوادارین ئه‌م به‌ڵین و دروشمانه له‌م كابینه‌یه‌دا بكرێنه كردار و جێبه‌جێ بكرێن، چونكه ئه‌م كابینه‌یه ئه‌ركی خزمه‌تی هاولاتیان له پێش هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی داده‌نێت و خۆی به خزمه‌تكاری هاونیشتمانیان ده‌زانێت. بۆیه لای ئێمه هاوڵاتی میحوه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت و ئامانجی گه‌وره‌مان خزمه‌تكردنیانه به‌بێ جیاوازی.
چاوه‌ڕوانیی زۆر له‌م كابینه‌یه ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاست ئه‌م چاوه‌ڕوانییه بین، له‌هه‌مانكاتدا هیوادارم جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستمان واقعبین بن و كۆسپ و كێشه و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان به‌رچاو بگرن، چونكه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م كۆسپ و ته‌گه‌رانه به شه‌و و ڕۆژێك ناكرێت و ده‌بێت هه‌موومان پشتیوان و هاوكاری یه‌كتر بین.
ده‌مانه‌وێت له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ل هاوڵاتیانی خۆمان ڕاستگۆ و شه‌فاف بین و واقعی دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ئه‌وه‌ی له توناماندا بێت درێغی ناكه‌ین و له پێناو چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی گرهفتهكان وخزمه‌تی گه‌ل و وڵات هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
به‌رێزان به پێی هه‌موو ڕاپرسییه‌كان، خواستی یه‌كه‌می هاوڵاتیانمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه. خواستی یه‌كه‌می منیش له‌م كابینه‌یه‌دا
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه. گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی ترسناكه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته كه‌لتور و له تواناماندایه به پاڵپشتیی ئیراده‌ی هاوڵاتیان و هاوكاریی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م دیارده‌یه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رته‌سك و بچووك بكه‌ین. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا بۆ به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵی نراون به‌رز ده‌نرخێنین و له‌مه‌ولاش به هیچ جۆرێك به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵكاران و سه‌رپێچیكه‌ران نه‌رمی نانوێنین و ده‌بێت خواستی هاوڵاتیان به‌جێ بگه‌یه‌ندرێت.
به‌ڕێزان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان،.......هه‌موو ئه‌م وه‌زیره به‌ڕیزانه‌ی هاوكارم، كه له لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه پێشنیار كراون، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی متنانه‌یان پێ درا و سوێندی یاساییان خوارد، بوون به وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له مه‌ولا ئه‌جندا و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هیچ وه‌زاره‌تێك یان وه‌زیرێك ناتوانێت و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ره‌فتار بكات. وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بن، پێویسته بزانن وه‌زاره‌ته‌كانیان هی هه‌موو خه‌لكی كوردستانه و نابێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و حیزبییه‌كان باڵ به‌سه‌ر هیچ وه‌زاره‌ت یان داموده‌زگایه‌كی حكومیدا بكێشێت. ئه‌م حكومه‌ته كار‌و چالاكی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌هه‌ر بستێكی كوردستاندا ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌مووانه.
به‌ڕێزان، حكومه‌تێكمان وه‌رگرتووه كه چه‌ندین ملیارد دۆلار قه‌رزداره، ئه‌م قه‌رزانه كه‌ڵه‌كه‌بووی ڕه‌وشی ناڵه‌باری داراییی دۆخێكی نه‌خوازراوه و ده‌بێت هاوڵاتیانی ئازیزمان و هه‌موو دڵسۆزان له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بزانن، كه به‌شی زۆری ئه‌م قه‌رزانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌یه‌ك، كه موچه و مافی هاوڵاتیانی هه‌رێم بووه. ئه‌م ڕه‌وشه داراییه له ده‌سپێكدا كابینه‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی دارایی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پێی به‌رنامه‌ی كارمان ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕینین.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه‌یه‌ك به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ین. به‌ڕیز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ به كرده‌وه نیازپاكیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان پێشانداوه، كه جێگه‌ی پێزانینه، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوولامان سوود له‌و كه‌شه ئیجابییه وه‌رگرین و به پێی ده‌ستور هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ریی گشت كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بنێین. لێره‌دا دڵنیایی ده‌ده‌ین كه ئه‌ركی هه‌ره له‌پێشینه‌مان كاركردن ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بره‌خسێنین، تاكو دانوستانه‌كان به‌رهه‌مدارتر بكرێن و به‌كرده‌وه ئه‌نجامه‌كان ببینین. بۆ ده‌رخستنی نیازپاكیشمان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دوای جێگیربوونی كابینه‌ی نوێ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین و هاوكار و هاوهه‌ڵوێستی ئه‌و هێزانه ده‌بین، كه خوازیاری سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستانن. كوردستانێكی به‌هێز هه‌وێنێك ده‌بێت بۆ عێراقێكی فیدرالیی به‌هێز و پێشكه‌توو .
له كۆتاییدا داوای هاوكاری و پشتگیری له هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م، تاكو بتوانین پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی گرفته‌كان ببینه‌وه و به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.