مه‌هدی داود په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، تۆپخانه‌كانى وڵاتى ئێران به‌چڕی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن
راشیگه‌یاند ھەر یەك لە گوندەکانی بەربزین، دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا له‌ده‌ڤه‌ری برادۆست كەوتوونەتە بەر تۆپبارانەكە و لە ئەنجامی تۆپبارانه‌كه کچێکی 18 ساڵە بەناوی زەیتون قادر شەھید بوو، دووكه‌سى دیكه به‌ناوه‌كانى سیروان قادر تەمەن 23 ساڵ و ئیسماعیل قادر 14 ساڵ بریندار بوون كه‌هه‌ر سێ كیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
مه‌هدی داود راشیگه‌یاند كه تۆپبارانه‌كه‌ى وڵاتى ئێران بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ر سیده‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه تا ئێستا جگه له‌زیانى گیانى و برینداربوون زیانىیش به‌ر ڕه‌زو زه‌وی و زاری هاوڵاتیان كه‌وتووه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.