دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشییه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی كابینه‌كه و سوێندی یاساییان خوارد، مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد و دواتریش هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خسته روو.
ده‌قی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه..
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و پوخته‌ی به‌رنامه‌ی گشت لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ناو كابینه‌ی نۆیه‌م رێكخراوه و بۆچوون و پلانی تێكرای به‌شداربووانی ئه‌م كابینه‌یه له خۆ ده‌گرێت، جێبه‌جێ كردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ناو ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
هێله گشتییه‌كان له چه‌ند سهرهبابهتێكدا پۆلێن كراون به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- له ئاستی چاكسازیدا :
یه‌كه‌م: كارده‌كه‌ین بۆ چاكسازی له كه‌رتی وه‌زیفه‌ی گشتی، له موچه‌خۆر و خانه‌نشین و چاره‌سه‌ركردن و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وام و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك كه له‌م كه‌رته كرابێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی یاسا و دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای چاكسازی و ناردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان به فۆرمێكی تازه و گونجاو.
دووه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هیشتنی ڕووتین و هه‌روه‌ها خێراكردنی ڕاپه‌راندنی ئیش و كاری هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لێیان له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا. به كرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بهخزمهتگوزاركردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان له ئاست هاوڵاتیاندا. له په‌یوه‌ندیی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌رچی زووتره په‌ره به خزمه‌تگوزارییه ئه‌له‌كترۆنیه‌كان ده‌ده‌ین.
سێیه‌م: نابێ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت پێگه‌ی كارگێریی خۆیان بۆ بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌كاربهێنن. به پشت به‌ستن به یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، نابێ به‌رپرسان كاری بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ین.
چواره‌م: ئه‌نجامدانی ئیفاد و سه‌فه‌ر و به‌ستنی كۆنگره و كۆنفراس، به پێی پێویستی ده‌بێت و رێگه له به هه‌ده‌ردانی سامان و خه‌راب به‌كارهێنان و بهلاڕێدابردنێك له‌م بوارانه‌دا ده‌گرین.
پێنجه‌م: به هه‌موو توانامانه‌وه، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌كی دارایی و كارگێڕی ده‌بینه‌وه و رێگرده‌بین له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و زێده‌رۆیی بۆ سه‌ر موڵك و مومته‌له‌كاتی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كاراكردن و پشتیوانی كردنی دامه‌زراوه فه‌رمی و یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و داواكاری گشتی.
شه‌شه‌م: كارده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت له گشت بواره داراییه‌كانی هه‌رێمدا، به تایبه‌ت له بواری داهاته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و داهاته ناوخۆییه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه كارده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان به پێی یاسای په‌یوه‌ندیدار.
حه‌وته‌م: به پێی ستانده‌ره جیهانییه‌كان، چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمان و خۆڕاك ده‌كه‌ین و رێكاری یاسایی بۆ هه‌ر سه‌ر پێچیهك كه له‌م لایه‌نه ژیاریه‌دا بكرێت ده‌گرینه به‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانی هه‌رێم سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێنین.
هه‌شته‌م: چاكسازی له سیسته‌می باج ده‌كه‌ین و ده‌بێ دادپه‌روه‌ری له وه‌رگرتنی باج جێگیر ببێت و هه‌موو رێكارێكی یاسایی و كارگێڕی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و میكانیزم و پێوه‌ری تازه ده‌گرینه به‌ر بۆ رێكخستنی باج.
نۆیه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ رێگه‌گرتن له قۆرخكاری (احتكار) به پێی یاسای به‌ركار و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ ململانێی بازرگانی ڕه‌وا و هاندانی كۆمپانیاكانی پشكداری.
ده‌یه‌م: پشتیوانی كاری چاودێریی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پابه‌ند ده‌بین به هه‌موو رێكاره‌كانی چاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان به پێی یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بنه‌ماكانی كاری په‌رله‌مانی. هه‌روه‌ها به پێی بنه‌ماكانی كاری په‌رله‌مان، ڕێز له ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی ده‌گرین.
یازده‌یه‌م: سندوقی خانه‌نشینی به پێی یاسای په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێم كارا ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سندوقه گه‌رانتی مافه‌كانی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
دوازده‌یه‌م: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێم، پێداچوونه‌وه به میكانیزمی ڕێكخستن و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوكاری بسپۆرانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ئه‌م هێزانه له ستاندارده سه‌ربازییه‌كان نزیك بكه‌ینه‌وه.
سیانزه‌یه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا و رێز گرتن له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نابێ له كوردستاندا كه‌س له سه‌رووی یاسا بێت. هیچ كه‌سێك رێگه‌ی پێ‌نادرێت به هۆی پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی له ده‌ست یاسا رابكات و خۆی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ببینێته‌وه, هه‌روه‌ها كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا.
- له ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا:
یه‌كه‌م: كارده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی و گه‌یاندنی خزمه‌تێكی باشتری ته‌ندروستی به هاوڵاتیان و هه‌وڵی جێگیركردنی سیسته‌می بیمه یا خود دڵنییایی ته‌ندروستی به پێی پێوه‌ری گونجاو بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی ڕه‌شنووسی یاسای مافی نه‌خۆش و رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئه‌ركی پزیشكان بۆ پاراستنیان له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك.
دووه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ی كاره‌با، له زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهینان و كه‌مكردنی به‌هه‌ده‌ردان و دابه‌شكردنێكی پێشكه‌توو و گونجاوی كاره‌با. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی گونجاوی نرخی كاره‌با و دامه‌زراندنی میكانیزمێكی كاریگه‌ر و سه‌رده‌میانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با له به‌كاربه‌ران.
سێیه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ چاككردن و به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن له كه‌رتی گشتی و دانانی رێكاری ڕاكێشانی به‌شداریی سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم و ده‌ره‌كی بۆ به‌شداری له ئاواكردنی قوتابخانه‌ی نوێ له‌و شوێنانه‌ی پێویسته. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین به پێداچوونه‌وه به مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده‌یی و گونجاندنی ناوه‌رۆكیان به پێی ستاندارده باوه‌كان.
چواره‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی سه‌ر زه‌ویی هه‌رێم بۆ بواری خواردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و به جۆرێك ئاوی پاك بگه‌یه‌نرێته هه‌موو هاوڵاتیان و تا بكرێت ئاوی ژێرزه‌وی به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت.
پێنجه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ڕیگه‌وبانی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می هاتووچۆی هه‌رێم وهه‌وڵده‌ده‌ین وه‌به‌رهێنانی بیانی و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره رابكێشین و رێگه‌وبانی هه‌رێم كه ساڵانه هۆكاری زیانی گیانی و مالیی هاوڵاتیانمانه له ستاندارده باوه‌كان نزیك بكه‌ینه‌وه.
شه‌شه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی بواری كار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له بواره جیاجیاكانی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، تاكو به‌م هۆیه‌وه ده‌رفه‌تی كار زیاد بكرێن و یاساكانی كار به جۆرێك رێك بخرێن كه ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی هه‌رێم زیاتر بكرێت.
حه‌وته‌م: كارده‌كه‌ین بۆ زامنكردن و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه یاساییه‌كانی كارمه‌ند و كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت، به جۆرێك مافی خانه‌نشینی و كاتژمێره‌كانی كار و بیمه یا خود دڵنیایی ته‌ندروستی و داهاتوویان پارێزراو بێت.
هه‌شته‌م: خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و برینداره‌كان و قوربانیانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆساید و زیندانییه سیاسیه‌كان، له كاره بهراهییهكانی حكومه‌ت ده‌بێت. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ پێداجوونه‌وه به لیسته‌كانیان و پاكردنه‌وه‌یان له‌و ناوانه‌ی به شێوازی نایاسایی زیادكراون.
نۆیه‌م: به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته، گرنگیی تایبه‌ت به كاروباری خاوه‌ن پێداوسیتیه تایبه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین.
ده‌یه‌م: ژینگه‌ی كوردستان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌رێمه و كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ژینگه و په‌ره‌پێدان به كلتوری ژینگه پارێزی. كار ده‌كه‌ین بۆ به‌كارخستنی سیسته‌مێكی پیشكه‌وتووی ریسایكل و چاره‌سه‌ریی زبڵ و خاشاك وكه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان.
یانزده‌یه‌م: له سه‌ر شێوازێكی دادپه‌روانه و هاوسه‌نگ كار ده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار و قه‌زا و ناحیه‌كان و گرنگی تایبه‌ت ده‌ده‌ین به هاندانی خه‌ڵكی لادێكان بۆ مانه‌وه‌یان له گوند و دێهاته‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری شایسته بۆیان.
دوازده‌یه‌م: گرنگی تایبه‌ت ده‌ده‌ین به فه‌راهه‌مكردنی پانتایی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی یاسادا و پاڵپشتی بواره وه‌رزشی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كان ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان.
سێزده‌یه‌م: كارده‌كه‌ین له پێناو گرنگیدان به خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پێشخستن و به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم له ڕووی جۆری، هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی. هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان و پێداچوونه‌وه به كوالێتی زانستی و نرخه‌كانیان.
چوارده‌یه‌م: به ئهلهكترۆنی كردنی كاروباری حكومه‌ت(حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی)، چ له ئاست كاروباری ناوخۆی حكومه‌ت و چ له ئاست پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان بۆ هاوڵاتیان، له ئه‌ركه له پێشینهییهكانمان ده‌بێت و به‌م هۆیه‌وه ڕێگه له ڕووتین و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و كاتی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان ده‌گیرێت و كوالێتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
پانزده‌یه‌م: گه‌نجانمان سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتیمانیی گه‌وره و كاریگه‌ری مرۆیین و ئاینده‌سازی وڵاته‌كه‌مانن. بۆیه له میانه‌ی كار و به‌رنامه‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان، كار ده‌كه‌ین بۆ به‌كارخستن و ئاراسته‌كردنی تواناكانیان به‌ره‌و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌توو، كه ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ وڵات فه‌راهه‌م بكات.
شانزده‌یه‌م: شوێنه‌واره مێژووییه‌كانمان به‌شێكن له سه‌رمایه‌ی مێژوویی و كلتوری وڵاته‌كه‌مان و پاراستنیان ئه‌ركێكی له پێشینه‌مان ده‌بێت و كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزتركردنی ئالییه‌تی دۆزینه‌وه و سه‌رپه‌رشتی و پاراستنیان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌كارخستنی كاراتری ئه‌م شوێنه‌وارانه ده‌ده‌ین بۆ بواری گه‌شتیاری ، به پێی ستاندارده باوه‌كان.
- له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ:
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی فه‌رمیی دانوستان ده‌بێت له گه‌ل حكومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی دانوستان دروست ده‌كه‌ن، بۆ دانوستان له‌گه‌ل به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
دووه‌م: ده‌ستور بنچینه‌ی هه‌ر دانوستانێكی هه‌ولێر له گه‌ل به‌غدا ده‌بێت و دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ست به ماده‌ی ١٤٠ و پێشمه‌رگه و بودجه و سامانه سروشتیه‌كان و قه‌ره‌بۆی ئه‌نفال و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس و هه‌موو مافه ده‌ستورییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم له نزیكترین كاتدا، بابه‌تی گفتوگۆمان له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌بێت.
سێیه‌م: هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی، ده‌ست پێ كردووه و جه‌خت له پێویستیی خێراكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ هه‌رچی زووتره دۆخی سه‌ربازیی سه‌پێندراو له‌م ناوچانه كۆتایی پێ بهێندرێت و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی پێش ١٠/٦/٢٠١٤ و ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه به‌ڕێوه‌ببردرێت و به كرده‌وه ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی قۆناغه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور بكرێت.
چواره‌م: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ر هه‌موو عێراقه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به به‌رده‌وامیی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئاماده‌یی هاوكاریی ته‌واوی له گه‌ل حكومه‌تی فیدراڵ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بنبڕ بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هاوكاریی سوپای عێڕاق له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دووپات ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: كارده‌كه‌ین له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستووریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراقی فیدراڵ، به تایبه‌ت له بابه‌ته‌كانی موچه و دابینكردنی پێداویستیی سه‌ربازییان.
شه‌شه‌م: هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌رچی زووتره، دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی ١١١ و ١١٢ ی ده‌ستوری عێڕاقی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و یاسای نه‌وت و گاز له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربچێت. هه‌ر وه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌سته‌ی گشتیی چاودێریی داهاته‌كانی فیدراڵی وه‌ك له ماده‌ی ١٠٦ی ده‌ستوردا هاتووه دابمه‌زرێت.
حه‌وته‌م: جه‌خت له ڕه‌چاوكردنی پشكی هه‌رێـمی كوردستان له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كانی عێراق به گشتی و له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و نه‌وت به تایبه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌شته‌م: كارده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدرالی، به ڕێگه‌ی دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی (ئیتیحاد)ی و هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر پرینسیپه‌كانی (ته‌وازون و ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت) له‌گه‌ل حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كه‌ینه‌وه.
نۆیه‌م: جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسای دادگای فیدرالی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، به جۆرێك یاساكه گه‌ره‌نتیی سه‌ربه‌خۆیی دادگای فیدرالی بكات.
- ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان:
یه‌كه‌م: پێداگری له‌و پێكه‌وه ژیانه ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان له كورد و توركمان و كلدان و ئاشوری و سریانی و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌ب و موسولمان و ئێزدی و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و تایبهتهمندییهی هه‌رێم ده‌پارێزین و به‌هێزتری ده‌كه‌ین.
دووه‌م: پێداگری له سه‌ر چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و ئازادیی و یه‌كسانی و ده‌ستخستنی زانیاری به پێی یاسا بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رگریكاری مافه‌كانیان ده‌بین و دژی هه‌ر ده‌مارگیری و توندڕۆییهكی تایفی و ئایینی و ڕه‌گه‌زی و حیزبی ده‌وه‌ستینه‌وه.
سێیه‌م: دژی هه‌ر جیاكارییه‌كی ڕه‌گه‌زی و به په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌وه‌ستینه‌وه. پێویسته ئافره‌تان به توانا و لێهاتووی خۆیانه‌وه ڕۆڵ و پێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگادا وه‌رگرن و به‌شدارییه‌كی كارای ناو كایه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمدا بكه‌ن.
چواره‌م: هاوڵاتیانی كوردستان ئازادن هه‌ر بیروباوه‌رێكی سیاسی له چوارچێوه‌ی ژیانی سیاسیی هه‌رێمدا هه‌ڵبژێرن و نابێ له كوردستاندا هیچ كه‌س له‌سه‌ر بیر و باوه‌ری سیاسی و سه‌رپێبوونی حیزبی سزا بدرێت و پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مافه زه‌وتكراوه‌كانی ئه‌وكه‌سانه بگه‌ڕێندرێته‌وه كه له‌مڕووه‌وه زیانمه‌ندبوونه.
- په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی:
یه‌كه‌م: داموده‌زگا فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی نوێ رێكده‌خرێته‌وه.
دووه‌م: جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ل وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه، به جۆرێك به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێزی دوولایه‌نه، په‌ره به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له گشت بواره‌كاندا بدرێت.
سێیه‌م: پشتگیریی چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه‌ی گشت كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنین، كه به‌شێك بین له ڕه‌وتی چاره‌سه‌ری.
چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌هێز بكات و نوێنه‌رایه‌تی نوێ به پێی پێویست له وڵاتان بكاته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باریش ده‌ره‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی زیاتر كۆنسولگهرییهكانیان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
- له ئاستی ئابووری و داراییدا:
یه‌كه‌م: كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێم فره چه‌شن و فره‌ره‌هه‌ند بێت و ته‌نیا پشت به نه‌وت و غاز نه‌به‌سترێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ره به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری ده‌ده‌ین و هه‌وڵ بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌م كه‌رتانه‌دا ده‌ده‌ین.
دووه‌م: كشتوكاڵ بوارێكی سه‌ره‌كیی گرنگیدانمان ده‌بێت و كار ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی ئه‌م كه‌رته به ئامراز و مهكائنی پێشكه‌وتوو و فراوانكردنی جۆریی و چه‌ندیی به‌رهه‌م به پێی بنه‌ما زانستییه‌كان. كار ده‌كه‌ین بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و دروستكردنی به‌نداوه وه‌رزی و هه‌میشه‌ییه‌كان گلدانه‌وه‌ی ئاوی پێویست بۆ بواری كشتوكاڵ و زیادكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له هه‌ریم. جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پشتیوانیی جوتیارانی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه و كار ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی بازاری گونجاوی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان.
سێیه‌م: كار ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می بانكی له هه‌رێم و به‌كارخستنی ئه‌و سیسته‌مه بۆ خزمه‌تگوزارییه كه‌سی و گشتیه‌كان و به‌كارهێنانی ژماره بانكیه‌كان و كارته ئه‌له‌كترۆنیه‌كان بۆ ئالوگۆڕی دراوی و خه‌رجییه‌كان و رێژه‌ی مامه‌ڵه به پاره‌ی كاش كه‌م بكرێته‌وه.
چواره‌م: هانی وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌رفه‌تی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ره‌خسێنین. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ داڕشتنه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا.
- له ئاستی كارگێری:
یه‌كه‌م : كار ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداریی پارێزگاكان كه گونجاو بێت له گه‌ل سیسته‌می یاسایی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و شۆركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی به پێی یاسا، له ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
دووه‌م: كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ ته‌رشیقی هه‌یكه‌لیه‌تی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاو بێت، ئه‌مه‌ش به پێی پلانێكی تۆكمه و ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌رێگایه‌كی زه‌مه‌نی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.