له پێناو واژووكردنی دۆكیۆمێنتی هاوبه‌ش له بواره‌كانی هاریكاری سه‌ربازی و ئاسایش، شاندێكی باڵای عێراق ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و نه‌جاح شه‌ممه‌ری ،وه‌زیری به‌رگری عێراق، و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به هاریكاریی له بواره‌كانی ئاسایش و سه‌ربازیی له نێوان توركیا و عێراقدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شانده‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی توركیا كه له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (میت)، هاكان فیدان كۆده‌بنه‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ توركیا، هه‌ردوولا رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كان له پێناو واژووكردنی دۆكیۆمێنتی هاوبه‌ش له بواره‌كانی هاریكاریی سه‌ربازیی و ئاسایش له نێوان عێراق و توركیا، ده‌ست پێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.