لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، رۆژى سێشه‌ممه 9 ى 7 ى 2019 ، لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلامیى ئێران ناوچە سنوورییەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد ، کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون ، هه‌ردوو ڕووداوه‌كه مایه‌ى نیگه‌رانى و ناڕهزاییى ئێمه‌یه.
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوویه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگیرییه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێیه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگیز ڕێگە نادات و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانیشتووان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.