بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ بەدەستھێنانی متمانەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سڵاو و ڕێز.. بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەم.
ھیوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەخوازم.خۆشحاڵ بووم کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکەوە کارمان کرد. دڵنیام وەک ھەمیشە دڵسۆزانە و بە ھەستی بەرپرسیاریەتییەوە، خزمەتی کوردستان دەکەن و ئەرک و کارەکانتان جێبەجێ دەکەن. وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و ھاوکاریکردنتان بۆ سەرکەوتنی کارەکانتان لە کابینەی نوێدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
2019/7/10
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.