سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سبەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەت بە سەرجەم وەزیرەکان دەدرێت و بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دادەڕێژرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لێژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵووگۆڕکردنی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێندراوە و دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە سەرپەشتی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕییان پێدەکرێت.
هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتووش یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.