به بۆنهی سوێندخواردن و دهستبهكاربوونی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، كۆنسوڵگەی گشتیی فهرهنسا له ههولێر پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد و رایگەیاند متمانەیان بە كابینەكە هەیە.
لە پهیامێكی كۆنسوڵگەی فەرەنسادا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە هاتووه، سەرەرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کابینە نوێیەکەی دەڵێت، متمانەمان بە توانای ئەم کابینە نوێیە هەیە کە بەزووترین کات وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی هەلی کار، ئاسایش و خزمەتگوزاری گشتی بداتەوە.
کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە دەزانین ئەم کابینە نوێیە پێداگری دەکات بە هێشتنەوەی ئاستی بەرزی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و پتەوکردنی زیاتری یەکگرتویی هەرێمی کورستان، ئەمانەش مەرجن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا.
مەسروور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بووە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بووە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.