Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 13:11

ئێران سنوری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەکات و ئاگر لە ژینگەی ناوچەکە کەوتۆتەوە

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


بۆ جارێکی دیکە، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچەکانی دۆڵی ئاڵانە و مارێن و بێشە و کانیەڕەش لە سنوری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەکەن.

عەبدوڵڵا حوسێن، موختاری گوندی ئاڵانەی سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 9ی بەیانی تۆپبارانەکە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی بیست خولەک زۆر بەچڕی ناوچەکەی گرتەوە و نزیکەی چل تۆپی لە ناوچەکە داوە، ڕەز و باخچەی هاووڵاتیان سووتاون و ئاگر لە ژینگەی ناوچەکە کەوتۆتەوە، ئەو جوتیار و ئاژەڵدارانەی لەو ناوچانەن ئاوارەبوونە و ماڵەکانیان جێ هێشتووە.

گووتیشی: هەرچەندە زیانی گیانی نییە، بەڵام خەڵک لە ترس و دڵەڕاوکێدایە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش چاودێری ناوچەکە دەکات.

1

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.