لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایدهگهێنێت ، بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر هێلكەدا گرتووە كە لە پشكنین دەرنەچون.
 راشیدهگهیهنن ، لەلایەن لیژنەكانی تانجەرۆی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر (800) كارتۆن هێلكەی گوماناویدا گیراوە، نمونەی رەوانەی تاقیگەكان كراوە بۆ پشكنین.
 ده‌شڵێن ، ژمارەی ئەو هێلكە گوماناویانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە(288) هەزاردانەیە و دەركەوتووە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین. 
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوەیەكی زانستی لە ناوچەیەكی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.
  لهكۆتادا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و رێگری لە ساغكردنەوەی خۆراكی خراپ، لیژنە هاوبەشەكان لە ناحیەی عەربەت دو لیژنەیان پێكهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشكنین بۆ بازاڕ و دوكان و ماركێت و كۆگاكان دەكەن.
دارشتنهوهى هه‌وال -  شوان عه‌زیز
 
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.