ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 7 ى 2019 ، له‌شاری سلێمانى هه‌ردوو شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆده‌بنه‌وه
راشیگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كرێت
ئاراس ستار په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌سلێمانى وتیشى چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌مرۆ ههردووشاندی پارتی و یه‌كێت ى واژووی رێككه‌وتنێك بكه‌ن له‌باره‌ى كاندید بۆ پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك و دواتر راگه‌یاندنى ناوی كاندیده‌كه راده‌گه‌ێندرێت
په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند شاندی پارتی پێكهاتوون له‌مه‌حمود محه‌مه‌د ، دلشاد شه‌هاب ، فرسه‌ت سۆفی
وتیشى شاندی یه‌كێتیش پێكهاتوون له حاكم قادر ، خالد شوانى ، له‌تیف شێخ عومه‌ر ، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.