پێگه‌ی Kruger Sightings له یوتیوب گرته ڤیدیۆیه‌كی نێوان جه‌نگی شێره مێیه‌كی برسی و فیلێك له باخچه‌یه‌كی نیشتمانی زیمبابۆی بڵاوكردۆته‌وه.
گرته‌كه‌دا له‌لایه‌ن گه‌شتیارێك له‌كاتی سه‌ردانی بۆ باخچه‌كه وێنه‌گیراوه‌و ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن شێره مێكه هێرش ده‌كاته سه‌ر فیلهكهو به چڕنووكه تیژه‌كانی چه‌ند جارێك برینداری ده‌كات، به‌ڵام فیله‌كه دوای چه‌ند هه‌وڵێكی چاره‌نووسیی، خۆی رزگار ده‌كات و شێره مێكه به‌ده‌ست به‌تاڵی به‌ره‌و به‌چكه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سمۆئیل شیفالییه ، وێنه‌گری گرته ڤیدیۆكه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی روویدا جه‌نگێكی ناوازه بوو بۆ ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا.
وه‌رگیڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.