لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، مقه‌ده‌می ماف کاروان مامەند میرانی له بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایدهگهێنێت ، كاتژمێر 7 ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 11 ى 7 ى 2019 ، ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوژی لە بنەسڵاوه ، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بە ناوی (سوران صالح افندی)، تەمەن (36) ساڵ، لەکاتی پاککردنەوەی چەکی تاپر گولەیەکی بەر دەکەوێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەستدەدات
راشیده‌گه‌یه‌نێت تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا
مقه‌ده‌می ماف كاروان مامه‌ند میرانى ده‌شڵێت پەڕاوی ێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی ووتەی دواکاری مافی کەسی مردوو

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.