له پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی كرد.
به پێی هه‌واڵێك كه له سه‌رچاوه‌كانی دیپلۆماتیكه‌وه وه‌رگیراوه، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجام دا و پیرۆزبایی لێکرد.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ رۆژى چوارشه‌ممه 10 ى 7 ى 2019 متمانەی دایه مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێم و21 وەزیری کابینەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.