به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكاری به‌ڕازیلی ئێدێر میلیتاو واژووكردو پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكانی كرد، میلیتاوی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ به‌پێی بۆندێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌م یاریزانه تا هاوینی ساڵی دووهه‌زارو بیستوپێنج به بڕی په‌نجا میلۆن یۆرۆ هاته ریزی یانه‌ی شاهانه، له ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی میلیتاو، فلۆرنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به یاریزانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌ربه‌ستی سه‌ختت له پێشه له جیهانی پیشه‌گه‌ری، بۆیه ده‌بێ زۆر به وریایه‌وه پێداگیری بكه‌ی تا تواناكانی خۆت بسه‌لمێنی، هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و مانایه ده‌به‌خشێ كه تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ی له جیهانی پیشهگهریتدا یانه‌كه بكه‌یه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت، لای خۆشیه‌وه میلیتاو رووونیكردهوه كه هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه یه‌كێكه له یانه گه‌وره‌كانی جیهان و له منداڵیه‌وه خه‌ونی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه یاری بكات، به‌رگریكاره‌كه سوپاس و ستایشی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مدریدی كرد بۆ ئه‌و بڕوا‌و متمانه‌ی پێی به‌خشیوه، به‌لێنی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ش دا به دڵه‌وه درێسی سپی یانه‌ی شاهانه بپۆشێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریکاری به‌ڕازیلی ئێدێر میلیتاو واژووکرد
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.