به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌رێی فه‌یسبوكه‌وه فێڵی لهئافرتێك كردبو.
راشیدهگهیهنن ، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه كه كه‌سێك له‌رێی په‌یجێكی فه‌یسبوكه‌وه خۆی وه‌ك ئافره‌ت پێناساندووهو ژماره‌یه‌كی موبایلی داوه‌تێ كه ژماره‌ی خۆی بووه‌و پێی وتووه كه ئه‌مه ژماره‌ی موبایلی كه‌سێكی باشه‌و به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیریی پێی ناساندووه كه ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی بووه‌و بڕی چوار تا پێنج ملیۆن دیناری لێسه‌ندووه.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه زانیاری ورد كۆكرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایلهكهیداو ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و په‌یجه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه كه تۆمه‌تبار ناوی (ر، ك، م) له‌دایکبوی ساڵی 1992و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2 له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
پۆلیسى سلێمانى داوا لەهاوڵاتیان دەکات کە بەوریاییو هۆشیارییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێننو متمانە بەپەیجو ئەکاونتە ساختەکان نەکەن ، لەبونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هێزەکانی پۆلیس ئاگادار بکەنەوە تا بەهانایانەوە بچن‌و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.