ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك خاڵێكی پشكنینی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له‌عه‌فرین( كوردستانی سوریا) ، 13 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕوانگه‌ی سوری روونیشیكردۆته‌وه له‌نێو كوژراوه‌كان هه‌شت هاووڵاتی سڤێل , كه له‌نێوانیاندا زیاتر له دوو منداڵ و چوار چه‌كدار هه‌ن كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
عه‌فرین شارێكی كوردستانی سوریایه‌و ده‌كه‌وێته باكووری حه‌له‌ب و نزیك سنووری توركیایه، پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤاناندا بوو ، به‌ڵام دواتر چه‌كدارانی ئۆپۆزسۆن له هێرشێكدا به پشتیوانی توركیا شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ره‌بیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.