له دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ پاریس و له دیدارکێدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیرییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانیی پاریس و پارێزگای هه‌ولێری خواست.
له دیداره‌که‌دا که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/7/2019 له شاره‌وانیی پاریس به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو هیدالگۆ ستایشی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و فره‌ڕه‌نگی له هه‌رێمی کوردستان و دۆخی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه‌ی جیهانی و مه‌ترسیی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌که بوون.
سەرۆکی شارەوانی پاریس دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هێزی پێشمەرگەی کرد لە لەنێوبردنی داعش. راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو رێککەوتنێکی هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن لەنێوان هەولێر و پاریس واژۆدەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی پاریس راشیگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێککەوتنێکی هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن لەنێوان هەولێر و پاریس واژۆبکرێت، لەڕێگەی ئەو رێککەوتنەوە پەرە بە پەیوەندییە ئابووریی و کلتورییەکانی نێوان پاریس و هەولێر دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.