سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو به حاكمی دوبه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، چونكه له‌م مانگه‌دا بوو گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی سازكرد بۆ هاوسه‌رگیری هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی (حه‌مدان، مه‌كتوم، ئه‌حمه‌د) له یه‌ك رۆژدا، به‌ڵام ئه‌مه زۆری نه‌خایاند كه هه‌واڵ هه‌ڵاتنی شازاده هه‌یای چواره‌مین ژنی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا بڵاوبوه‌وه، هه‌رچه‌نده تائێستا هیچكام له ئیمارات‌و ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی هیچیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
هه‌یا چۆن هه‌ڵات؟
چه‌ند راپۆرتێكی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا باس له هه‌ڵاتنی شازاده هه‌یا بنت ئه‌لحوسه‌ین (45 ساڵ) هاوسه‌ری شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم (70 ساڵ) حاكمی دوبه‌ی دهكهنو رایده‌گه‌یه‌نن هه‌یا له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی به هاوكاری دیپلۆماتكارێكی ئه‌ڵمانیی ئیماراتی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشتووه‌و له‌و وڵاته داوای په‌نابه‌ریی كردووه.
سایتی رۆژنامه‌ی (بێڵد)ی ئه‌ڵمانیی رایگه‌یاند هه‌یا كه كچی پادشای كۆچكردووی ئوردنه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی زاید (7 ساڵ)و كچه‌كه‌ی جه‌لیله (11 ساڵ) هه‌ڵاتووه‌و 35 ملیۆن یۆرۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه.
سایتی بێڵد له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌ی “زه سه‌ن”ی به‌ریتانییه‌وه ئاشكرایكرد، دیپلۆماتكارێكی ئه‌ڵمانی هاوكاری شازاده ههیاو منداڵه‌كانی كردووه‌و له ئه‌ڵمانیا داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌شكردووه‌و داوای جیابوونه‌وه‌شی له محه‌مه‌د بن را‌شد ئالمهكتومی هاوسه‌ری كردووه.
(زه سه‌ن) ده‌رباره‌ی هۆكاری هه‌ڵاتنی شازاده هه‌یا باسی له‌وه‌كردووه كه له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و ده‌رباره‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری مافی پهنابهرێتیشی له ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا نه‌بووه‌و ترسی له‌وه هه‌بووه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ دوبه‌ی.
شازاده هه‌یا كه له مانگی شوباتی رابردوه‌وه ده‌رنه‌كه‌تووه تا ئێستا هیچ لێدوانێكی ره‌سمی ده‌رباره‌ی به‌جێهێشتنی ئیمارات بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.

هه‌یا یه‌كه‌م كه‌س نیه
ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نیه كه ژنانی نزیك له حاكمه به‌هێزه‌كه‌ی دوبه‌ی كه سه‌رمایه‌كه‌ی به 10 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت هه‌ڵدێن، پێشتریش دوان له كچه‌كانی هه‌ڵاتون یان هه‌وڵی هه‌ڵاتیان داوه، شه‌مسه (38 ساڵ) له گه‌شتێكیدا بۆ به‌ریتانیا به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی هه‌ڵات، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركراو دیپۆرتی دوبه‌ی كرایه‌وه، لهتیفهش (32 ساڵ) له عوممانه‌وه به یه‌ختێك هه‌وڵی هه‌ڵاتنی دا، به‌ڵام له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی هیندستانه‌وه ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی دوبه‌ی كرایه‌وه.
بن را‌شد به شیعر له رووداوه‌كه ده‌ده‌وێت
هه‌رچه‌نده میدیای فه‌رمیی ئیمارات، هیچ ههڵوێستو رونكردنه‌وه‌یه‌كی حاكمی دوبه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ڵاتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی “زه سه‌ن”ی به‌ریتانیی، حاكمی دوبه‌ی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا كردووه هاوسهرهكهیو منداڵه‌كانی دیپۆرتی ئیمارات بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین ئه‌و داواكارییه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزگاریان لێده‌كه‌ن.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكراشیكردووه له‌و كاته‌وه‌ی كه شازاده هه‌یا دیارنه‌ماوه، شێخ محه‌مه‌دی هاوسه‌ری دوو شیعری به زمانی عهرهبیو ئینگلیزی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكردوهتهوهو تێیدا ئاماژه‌ی به لهدهستدانو هه‌ڵاتنی هاوسه‌ركه‌ی كردووه.
له یه‌كێك له شیعره‌كانیدا كه به‌ناوی “خۆشه‌ویستی له چاوهكانتدایه” بن شێخ محه‌مه‌د نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له هه‌ڵاتنی هاوسهرهكهیو ئازاری ئه‌و رووداوه‌شی به تیرێك چواندووه كه رۆحی پێكاوه‌و شێتی كردووه‌و له كۆتاییشدا داوای لێكردووه له دڵی نه‌رم بێت‌و له هه‌ڵه‌كانی خۆشببێتو پاداشتی كاره باشه‌كانی بداته‌وه.
شازاده هه‌یا
شازاده هه‌یا كچی شا حوسێن بن ته‌ڵاڵ پادشای پێشووی ئوردن له هاوسه‌ره‌كه‌ی ( شاژنه عه‌لیا) 3ی ئایاری 1974 له دایكبووه، له باوكه‌وه برای شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئێستای ئوردنه‌و كاتێك ته‌مه‌نی سێ ساڵان بووه دایكی ساڵی 1977 به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له باشوری ئوردن گیانی له‌ده‌ستداوه.
شازاده هه‌یا له ئوردن قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی ته‌واوكردووه‌و پاشان ساڵی 1985 چوه‌ته خوێندنگه‌ی بادمنتۆن له ئینگلته‌راو پاشان خوێندنگه‌ی براینستۆن له هه‌رێمی دۆرست له باشوری خۆرئاوای ئینگلته‌راو ساڵی 1992 چوه‌ته كۆلێژی سانت هێڵدا بۆ خوێندنی زانستی ئابوری‌و سیاسی‌و دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه كردووه‌و ساڵی 1994 زانكۆی ته‌واوكردووه.
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن را‌شد
شازاده هه‌یا 10ی نیسانی 2004 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم كردووه كه ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری ئیمارات‌و جێنشینی حاكمی دوبه‌ی بووه‌و دوو منداڵی هه‌یه:
* جه‌لیله: ساڵی 2007 له‌دایكبووه.
* زاید: ساڵی 2012 له‌دایكبووه.

چالاكییه‌كانی
شازاده هه‌یه له بواری وه‌رزشی سوارچاكیدا زۆر لێهاتوو بووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و ساڵی 2006 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به سه‌رۆكی یه‌كێتی سوارچاكی نێوده‌وڵه‌تیی ههڵبژێدراوهو باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بووه.
محه‌مه بن را‌شد كێیه؟
محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ئیماراته، هاوكات سه‌رۆك وهزیرانو حاكمی ئیماره‌تی دوبه‌ی-یه.
رۆژی 15ی ته‌موزی 1949 له دوبه‌ی له‌دایكبووه، كوڕی سێیه‌می شێخ را‌شد بن سه‌عید-ه، شێخ را‌شد چوار كوڕی هه‌بووه‌و له‌نێوان ساڵانی 1958وه تاوه‌كو ساڵی 1990 حاكمی دوبه‌ی بووه.
شێخ محه‌مه‌د له ماڵی شێخ سه‌عید ئال مهكتومی باپیری له‌ناوچه‌ی (شهندهغه) له بیابانی دوبه‌ی گه‌وره بووه، له‌منداڵییه‌وه له‌سه‌رده‌ستی راهێنه‌رانی تایبه‌تی زانستی زمانی عهرهبیو ئیسلامی وه‌رگرتووه، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیستمی خوێندنی بنه‌ڕه‌تییه‌وه بكات له خوێندنگه‌ی (ئه‌حمه‌دی) له‌ناوچه‌ی (دیره) له شاری دوبه‌ی.
كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته (10) ساڵان، چوه‌ته خوێندنگه‌ی (الشعب)و دوو ساڵ له‌وێ خوێندویهتیو دواتر چوه‌ته خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی دوبه‌ی، ساڵی 1965 خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه.
دوای ساڵێك، شێخ محه‌مه‌د به‌هاوڕێیه‌تی یه‌كێك له كوڕه مامه‌كانی گه‌شتی كردووه بۆ به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی خوێندنی زمانی ئینگلیزی، له‌وێ له كامبردیج په‌یوه‌ندی به خوێندنگه‌ی (بیڵ)ی تایبه‌ت به زمانه‌وه كردووه.
دوای ته‌واوكردنی زمانی ئینگلیزی، شێخ محه‌مه‌د په‌یوه‌ندی به كۆلیژی (مۆنز)ی سه‌ربازییه‌وه كردووه له ئالدرشوت، له‌وێ خولێكی راهێنانی ته‌واوكردووه كه شه‌ش مانگی خایاندووه.
حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی شێخ
هه‌ر له منداڵییه‌وه هاوشێوه‌ی منداڵه‌كانی تری بنه‌ماڵه‌ی مهكتومو زۆرێك له خه‌ڵكی وڵاتانی كه‌نداو، وانه‌ی له وه‌رزشه جۆربه‌جۆره كلتورییه‌كان وه‌رگرتووه له نمونه‌ی راوی هه‌ڵۆ، ئه‌سپسواریی، ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له به‌ریتانیا ژیاوه زیاتر ئاشنای ئه‌سپسواری بووه.
شێخ محه‌مه‌د حه‌زی له یاری تێنس‌و تۆپی پێ-ش هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو باسده‌كرێت زیاتر هۆگری ئه‌سپسوارییه‌و چه‌ند گۆڕه‌پانێكی به‌ناوبانگی له وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌سپسواری دروستكردووه له‌وانه گۆڕه‌پانی (جۆدۆلفین).
چوار ژن‌و زیاتر له 20 منداڵ !

به‌پێی ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت، شێخ محه‌مه‌د به‌فه‌رمی چوار ژنی هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ن:
• هند بن مه‌كتوم بن جومعه بن ئال مه‌كتوم
ئه‌مه یه‌كه‌مین هاوسه‌ری شێخ محه‌مه‌ده، له‌م ژنه 12 منداڵی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن (حسه- راشید- حه‌مدان- مه‌كتوم- ئه‌حمه‌د- له‌تیفه‌ی سێیه‌م- سه‌عید- مه‌ریه‌می دووه‌م- شێخه- فه‌تیم- سه‌لامه- شه‌ممه).
• حوریه ئه‌حمه‌د معاش
ئه‌مه هاوسه‌ری دووه‌می شێخ محه‌مه‌ده‌و خه‌ڵكی جه‌زائیره، له‌م ژنه (4) منداڵی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (شه‌مسه- له‌تیفه‌ی ناوه‌نجی- مه‌یسا- ماجد).
• ده‌لیله عه‌لی
ئه‌مه هاوسه‌ری سێیه‌می شێخ محه‌مه‌ده، ئه‌م ژنه خه‌ڵكی لوبنانه، له شێخ محه‌مه‌د جیابوه‌ته‌وه، به‌ڵام (3) منداڵی له شێخ محه‌مه‌د هه‌یه به‌ناوه‌كانی (له‌تیفه‌ی یه‌كه‌م- ده‌لال- مه‌ریه‌می یه‌كه‌م).
• شازاده هه‌یا بنت حسێن
ئه‌مه كچی شاحسێن پادشای پێشووی ئوردن‌و خوشكی شا عه‌بدوڵای پادشای ئێستای ئوردنه، دواین هاوسه‌ری فه‌رمی شێخ محه‌مه‌ده‌و دوو منداڵی لێی هه‌یه به‌ناوه‌كانی (جه‌لیله- زاید).
شێخ محه‌مه‌د له ژنه‌كانی زیاتر له (20) منداڵی هه‌یه (هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر باسله‌وه‌ده‌كه‌ن (30) منداڵی هه‌یه‌و (6 جار) هاوسه‌رگیری كردووه)، گه‌وره‌ترین منداڵی (مه‌نال)ه كه‌له‌دایكبووی ساڵی 1977ه، بچوكترین منداڵیشی (زاید)ه كه له‌دایكبووی ساڵی 2012یه.
شێخ له ده‌سه‌ڵاتدا
شێخ محه‌مه‌د هه‌ر له‌منداڵییه‌وه بۆ ئه‌وه ئاماده‌كراوه حوكمڕانی بكات، وه‌كو باسده‌كرێت شێخی بچوك له‌ناوچه‌ی (شهندهغه) له دوبه‌ی هه‌ر له منداڵییه‌وه ته‌ماشای باپیر‌و باوكی‌و مامه‌كانی كردووه كه حوكمی وڵاتیان كردووه‌و له‌وانه‌وه فێری حوكمڕانیكردن بووه.
شێخ محه‌مه‌د له مه‌جلیسی پیاوماقوڵانی باپیریدا گه‌وره بووه، چۆنیه‌تی فراوانبوونی پرۆژه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی قۆناغ به قۆناغ به‌چاوی خۆی بینیوه، هه‌ر له دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایانی ئیماراته‌وه كه بناغه‌ی دهوڵهتهكهیهو دواتر رێككه‌وتنی ئه‌و یهكێتیو یهكبونهی لێكهوتهوه كه له‌نێوان شێخ زاید بن سوڵتان حاكمی پێشووی ئهبوزهبیو شێخ راشیدی حاكمی پێشووی دوبه‌یدا كرا له رۆژی 18ی شوباتی 1968و ئه‌وه بوو به یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ دروستكردنی یهكێتییهكو پاشان ده‌وڵه‌تی ئیماراتی لێكهوتهوه.
شێخ محه‌مه‌د بۆیه‌كه‌مینجار له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1969 پۆستی حكومی وه‌رگرتووه، كاتێك دوای ده‌رچوونی له خولی راهێنانی سه‌ربازی له به‌ریتانیا، باوكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای پۆلیس‌و ئاسایشی گشتی له ئیماره‌تی دوبه‌ی پێبه‌خشی.
چیرۆكی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت
رۆژی 2ی كانونی یه‌كه‌می 1971، كۆشكی كه‌ناری جومێرا له دوبه‌ی، كه كۆشكی تایبه‌تی شێخ راشیدی باوكی شێخ محهمهدبوو، ئاهه‌نگێكی گرنگی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوریی كاتیی بوو، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌وڵه‌تی (ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو) دروستكرا.
فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كانی ئه‌بوزه‌بی، دوبه‌ی، شارقه، عه‌جمان، فوجێرهو شازاده‌ی جێنشینی ویلایه‌تی ئوم قه‌یوین به‌نوێنه‌رایه‌تی باوكی، ئیمزایان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه كرد.
رۆژانی دواتر، ده‌وڵه‌تی ئیمارات دروستكرا، شێخ مه‌كتوم برای شێخ محه‌مه‌د راشید ئه‌ركی دروستكردنی یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كهوتهئهستۆ، ئه‌و پۆستی وه‌زیری به‌رگری به‌خشی به محه‌مه‌د برای، ئه‌وكات محه‌مه‌د بوو بهمنداڵترین وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دیارترین بڕیاری شێخ محه‌مه‌د بن راشید له پۆستی وه‌زیری به‌رگریدا ده‌ریكرد، بڕیاری به‌شداریكردنی سوپای ئیمارات بوو له هێزی هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد بۆ ده‌ركردنی سوپای عێراق له‌ناو خاكی كوه‌یت له ساڵی 1990دا، ئه‌وه یه‌كه‌مینجار بووه هێزه‌كانی ئیمارات به‌شداری ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بكه‌ن.
شێخ‌و كاروانی ئاوه‌دانیی
له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، شێخ محه‌مه‌د درێژه‌ی به كاروانه‌كه‌ی باوكی‌دا. پرۆژه‌ی كردنی دوبه‌ی به ناوه‌ندێكی بازرگانی‌و گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌رده‌می شێخ راشیدهوه ده‌ستیپێكرد، كه رابردوودا به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌منداڵه‌كانی نه‌ده‌سپارد.
شێخ راشید ئه‌ركی دامه‌زراندنی بیری وشكی دوبهیو سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌ی دوبهیو به‌رپرسیارێتی كۆمپانیای نه‌وتی دوبه‌ی كه شاده‌ماری سه‌ره‌كی ئابوری ئیماره‌ته‌كه بوو، سپارد به محه‌مه‌دی كوڕی.
دوای كۆچی دوایی شێخ را‌شد له ساڵی 1990دا، شێخ مهكتومی كوڕی جێگه‌ی گرته‌وه، شێخ مه‌كتوم له رۆژی 4ی ئازاری 1995دا شێخ محه‌مه‌دی برای وه‌كو شازاده‌ی جێ‌نشین هه‌ڵبژارد.
دیاریكردنی وه‌كو شازاده‌ی جێنیشن، دهسهڵاتای فراوانتری به شێخ محه‌مه‌د به‌خشی، به‌تایبه‌تی له بواری فراوانكردنی پرۆژه‌و كاروانی ئاوادانی ئیماره‌تی دوبه‌یدا، تا وای لێهات ئه‌و وه‌كو حاكمی فیعلی دوبه‌ی ته‌ماشاده‌كرا، به‌مشێوه‌یه شێخ محه‌مه‌د هه‌وڵه‌كانی بۆ راكێشانی گه‌شتیاران بۆ دوبهیو كردنی شاره‌كه به ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌نجڕاكێش له جیهان ده‌ستپێكرد.
له‌وكاته‌وه تائێستا شێخ محه‌مه‌د ژماره‌یه‌كی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له ئیمارات جێبه‌جێكردووه له‌وانه (تاوه‌ری عهرهبو دورگه‌ی دارخورماو).
سه‌رچاوه/ ئاشتی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.