پشتیوان ئەحمەد حاتم سەرۆكی شارەوانی دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایدهگهێنێت ، شارەوانی بەهاوكاری قائیمقامی قەزای دوكان چەند هێمایەكی ئاگاداركردنەوەمان لەسەر دەریاچەی دوكان داناوە بەتایبەت لەوشوێنانە مەلەی تێدا دەكرێت.
سەرۆكی شارەوانی دوكان راشیگهیاندووه كه ئامانج لەدانانی ئەو هێمایانە ئەوەیە كە ئەو شوێنانە بۆ مەلەكردن مەترسیدارە بەتایبەت بۆ كەسانی نەشارەزا، داواش لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكات پابەندبن بەهێماكانەوە بۆ ئەوەی سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.