Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 14:53

کرێکارێکی بۆکانی لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

لە کاتی کار کردندا
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لاوێکی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو  هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌  لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “فەرەیدوون ڕەعنایی” لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی چوارم گیانی لە دەست دا.

بە هۆی شپرزەبوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی نرخی دراوی ئێران بەشێکی زۆر لەلاوانی کورد بە مەبەستی کرێکاری ڕوویان لە هه‌رێمی کوردستان کردووە و ساڵانە چەندین کەسیان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.