یانه‌ی بایرن میونشن به‌فه‌رمی بنیامین پاڤاردی به‌رگریكاره فه‌ڕه‌نسیه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد
پاڤارد چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی باڤاری گه‌یشته ڕێككه‌وتن و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به بڕی35 ملیۆن یۆرۆ واژووكرد، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانیش، بهرگریگارهكه یانه‌ی شتوتگارتی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به بایرن كرد‌و درێسی ژماره پێنجی له یانه‌كه پێبه‌خشرا، پاڤاردی ته‌مه‌ن بیستوسێ ساڵ له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند، یاریكردن له ڕیزی بایرن میونشن شهڕهفێكی گه‌وره‌یه بۆ من، گوتیشی، به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه له‌گه‌ڵ تیپه نوێیه‌كه‌م مه‌شق ده‌كه‌م و تامه‌زرۆی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانم له ڕیزه‌كانیدا
پاڤارد سوپاسی ئیداره‌ی یانه‌ی شتوتگارتی كرد كه ڕێگه‌یان پێدا په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن بكات و داخ و نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی شتوتگارت بۆ ڕیزی یانه پله دووه‌كانی ئه‌ڵمانیا دابه‌زیووه، جێگای باسه پاڤارد سێیه‌م یاریزانه له دوای لوكاس هێرناندیزو یان فیان ئارب كه له‌م هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.