Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 16:27

گەشتیارێک لە چیای سەکرانی چۆمان لە مردن رزگار کرا

دوای5 کاتژمێر گەشتیارەکە ڕزگار کرا
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی گەشتیارێک لە هاوینەهەواری سەکرانی سنوووری چۆمان رێگا ون دەکات، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان دوای هەوڵێکی زۆر لە مردن ڕزگاری دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شەرستانی سۆران لە ڕاگەیەنداوێکدا کە وێنەیەکی بۆ کوردستان تیڤی نێردراوە، ڕایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەو ئاگادار کراین لەلایەن بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان کەوا هاوڵاتییەک بەناوی { ج،ح،ل،ر } لەدایکبووی ۱۹۷۹ خەڵکی هەولێر، بۆ مەبەستی گەشتیاری هاتوەتە سەیرانگەی سەکران لە قەزای چۆمان، لە ئێوارە سەرکەوتوەتە سەر چیای سەکران و ئۆتۆمبێلی خۆی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوتەوە و رێگای ون کردوە و لە ( گۆمێ بێکۆدیان) گیری خواردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای رۆیشتنێکی زۆر بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بە پیادە و سەختی شوێنی رووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چۆمان بەسەرپەرشتی رائید ئەحمد نەجات و رائید حەمید ئەبابەکر، توانیان کاتژمێر پێنجی بەربەیانی روژی 13_7_2019 هاوڵاتیەکە رزگار بکەن.

1


كه‌ریم سمكۆ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.