رۆژی هەینی 12 ى 7 ى 2019 کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانیان دەست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "شیشە"دا بگرن و تاوانبارەکەش دەستگیر بکەن.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ کوردستان تیڤی ناردووە، ڕایدەگەیەنێ: دوێنێ هەینی لەلایەن ھاووڵاتییەکی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی دەیویست بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو ماددە هۆشبەرە بگەیەنێتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگاوە دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا کرا.
ڕاشیدەگەیەنن ئەفسەران و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرکدان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی تاوانبارەکە هەڵگری پاسپۆرتی ئێرانیە و لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی سنوورەکە دەستگیرکراوە.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.