Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:32

ئاگر له‌کۆگای مۆڵێکی شاری هه‌ولێر که‌وته‌وه‌

كۆپته‌ری فریاگوزاری به‌كارهات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگر له‌ كۆگا و مۆڵی ACE له‌ شاری هه‌ولێر و له‌به‌رامبه‌ر پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كه‌وته‌وه‌ و دووكه‌ڵێكی چڕی به‌ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌بینرا.

ئاگره‌كه‌ كه‌ هێشتا به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و نه‌زانیوه‌، زیانێكی زۆری ماددی به‌و شوێنه‌ گه‌یاندووه‌.

11

ئه‌گه‌رچی چه‌ندین تیمی به‌رگریی شارستانی به‌ده‌یان كارمه‌نده‌وه‌ سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بوون كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كۆگای مۆڵه‌كه‌ واته‌ له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی ده‌ستی پێكرد و پاشان ئاگره‌كه‌ به‌هۆی بوونی مه‌وادی كاره‌بایی و پلاستیكییه‌وه‌ تا چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترۆِڵ نه‌كراو و هێشتا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

22

له‌و ئاگره‌دا كۆپته‌ری فریاگوزاری به‌كارهات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌ڵام دواجار به‌ شۆفڵ دیواره‌كانی مۆڵه‌كه‌ روخێنرا و توانرا ئاگره‌كه‌ كه‌متر بكرێته‌وه‌ و به‌شێكی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.