Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:28

تانکه‌رێکی ئێرانی له‌ رێگه‌ی کانی ماران زار گه‌لی وه‌رگه‌ڕا

هاتووچۆی سۆران داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، له‌و شوێنه‌ خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

 

تانكه‌رێكی ئێرانی، كه‌ نه‌وتی ره‌شی باركردووه‌، له‌ رێگه‌ی كانی ماران (زار گه‌لی – سۆران)، وه‌رگه‌ڕا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتووچۆی سۆران، رووداوه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جگه‌ له‌ زیانی ماددییش، هیچ زیانێكی  گیانی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.

نه‌وتی ڕه‌شی تانكه‌ره‌كه‌ش، كه‌ به‌سه‌ر رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌دا رژاوه‌، گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران درووست كردووه‌ و ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران، گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له‌ سۆران رایگه‌یاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی، به‌ هاوكاری پۆلیسی هاتووچۆ، له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و شاره‌وانی سۆرانیش له‌ رێگه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌.

هاتووچۆی سۆرانیش داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، له‌و شوێنه‌ خێراییان كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.