Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:32

ژمارەی گەشتیاران بۆ ھەرێم دەگەیەندرێتە سێ ملیۆن گەشتیار

بە پێی پلانێکی دەستەی گەشتوگوزار
کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند بە پێی پلانێکی دەستەی گەشتوگوزار تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە ھەرێمی کوردستان دەگەیەندرێتە سێ ملیۆن و پێنجسه‌د ھەزار گەشتیار.

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا یەک ملیۆن و حه‌فتسه‌د ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی بەپێی ئەو پلانەی دەستەکان بۆ گەشتوزار دایانناوە، لەرێی کار و چالاکییەکانی جۆراوجۆرەوە ھەوڵ دەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگەیەننە سێ ملیۆن و پێنجسه‌د ھەزار گەشتیار.

هه‌روه‌ها  داواشی لە شوێنە گەشتیارییەکان کرد لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران، پەرژینی بەربەست و سەلامەتی بۆ پڕۆژەکانیان دروست بکەن، بە تایبەت ئەو ناوچە گەشتیارییانەی کە دەکەونە سەر ئاو و رووبار و شوێنە مەترسیدارەکان و ژیانی گەشتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.