محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوای له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كرد كارئاسانی بكه‌ن له پێدانی ڤیزای شنگن به‌و هاووڵاتییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه خواستیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار، خوێندن و بازرگانی سه‌ردانی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی كۆبووه‌وه و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی كار ده‌كات بۆ كاراكردنی كه‌رتی گه‌شتیاریی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ مۆگێرینی تاوتوێی پرسی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراقیان بۆ دۆخی ئاسایی له ئه‌ورووپاوه بۆ عێراق و به‌پێچه‌وانه‌وه، كردووه.
له لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند "عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستی به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه".
مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به بڕی ١.٢ ملیار یۆرۆ له بواره‌كانی یارمه‌تی مرۆیی، سه‌قامگیری، گه‌شه‌پێدان و بواری ئه‌منیی یارمه‌تی عێراقی داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.