دوێنێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بۆوه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن محه‌مه‌د مه‌یاحی، پارێزگاری واست هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی خاڵی پشكنین له پارێزگای واست.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرتهكهش ، یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا محه‌مه‌د مه‌یاحی، پارێزگاری واست بێ پاسه‌وان بمێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا سه‌عد معه‌ن، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند: وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریداوه هه‌موو پاسه‌وانه‌كانی پارێزگار بكشێندرێنهوهو ئه‌و ئه‌فسه‌ری هێرشیشی كراوه‌ته سه‌ر سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پارێزگاری واست تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هێرش كردنه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی له‌دژی محه‌مه‌د مه‌یاحی ، پارێزگاری واست ده‌گیرێته به‌ر.
دوای رووداوه‌كه‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ناوخۆوهو كردووه‌و پێی راگه‌یاندووه كه سڵاوی به‌و ئه‌فسه‌ره بگه‌ێنێ.
شایانی باسه ئه‌فسه‌ره‌كه ناوی محه‌مه‌د ریازهو فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای واسته.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.