نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی به‌شداری له یاریه‌كی نمایشی كرد كه له شاری ساوپاولۆ به‌ڕێوه‌چوو و ڕایگه‌یاند كه پێكانی به ڕێژه‌ی سه‌د له سه‌د چاك بۆته‌وه
بڕیاروایه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نێیمار بگاته پاریس و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه پاریسیه‌كه ئه‌نجامبدات بۆ دیاریكردنی ئایندهی خۆی له یاریگاكان، له‌مباره‌وه میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایان كرد كه نێیمار بڕیاری داوه له به‌ڕازیله‌وه بگه‌ڕێته‌وه فه‌ڕه‌نساو له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان كۆببێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ده‌ستپێكی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ دابڕابوو
ئیداره‌ی پاریس سانجێرمانیش به‌نیازه یاریزانه‌كه سزا بدات و له پاداشته‌كانی ئه‌م مانگه بێبه‌شی بكات، هاوكات ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی ئاشكرای كرد كه نێیمار به‌ر له پشووی هاوینه به به‌رپرسانی یانه پاریسیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌كه ده‌كات، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕوونیان كرده‌وه كه نێیمار بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی بارسێلۆناو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه كاتالۆنیه‌كه ڕێككه‌وتووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.