نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند، پاڵپشتی له‌و پێشنیازه ده‌كه‌ن كه عێراق بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ھه‌رێمیی سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌شیكردووه.
فێدێریكا مۆگێرینی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د حه‌كیم كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش، فێدێریكا مۆگێرینی گوتی: "ناوچه‌كه به ره‌وشێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه ئه‌وه‌یه، رێگه نه‌ده‌ین گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا، له‌وه زیاتر درێژه‌بكێشێت.
فێدێریكا مۆگێرینی وه‌ك ھۆشدارییه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه ئه‌گه‌ر گرژییه‌كان كهمنهكرێنهوه و ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بێت، ئه‌وا پێش ھه‌موو شتێك زیانی بۆ عێراق ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بدات.
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كاروباری ئاسایش جه‌ختیكرده‌وه كه له‌ئێستادا وا پێویست ده‌كات رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا بدۆزرێته‌وه و گوتی: "یه‌كێتی ئه‌ورووپا پاڵپشتی له‌و پێشنیازه ده‌كات كه عێراق بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ھه‌رێمیی سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌شیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.